که‌ڵه‌شێری ورگن
که‌ڵه‌شێری ورگن نێوی کتێبێکی منداڵانه که تازه چاپ بووه. چیرۆکه‌که چیرۆکێکی فۆلکلۆره که ئه‌مین گه‌ردیگلانی به ڕاوێژی خۆی گێڕاویه‌ته‌وه. زمانێکی ڕیوایی بێ گرێ‌وگۆڵ و شیرینی هه‌یه و خوێندنه‌وه‌که‌ی زۆر خۆشه. چیرۆکه‌که له باری ناوه‌ڕۆکه‌وه نزیکایه‌تییه‌کی زۆری له گه‌ڵ چیرۆکێکی فۆلکلۆری ئازه‌رییه‌وه به نێوی "نخودی" هه‌یه که سه‌مه‌دی بێهڕه‌نگی له کتێبی ئه‌فسانه‌کانی ئازه‌ربایجان‌دا کۆی کردوونه‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌و کتێبه‌دا جێی سه‌رنجه، چۆنیه‌تی دیزاین و نه‌قاشییه‌کانیه‌تی. نه‌قاشییه‌کانی له لایه‌ن کاوه شێخییه‌وه کێشراوه‌ته‌وه و ڕووناکی سولتانیش کار و باری گرافیکی و لۆگۆی له ئه‌ستۆ بووه. ئه‌وه بۆ یه‌که‌م جاره که کتێبێک به که‌یفییه‌تێکی باشه‌وه بۆ منداڵان چاپ ده‌کرێ. ڕه‌نگی ڕوو جڵد و نه‌قاشییه‌کانی ناوه‌وه یه‌گجار شاد و سه‌رج ڕاکێشن. هه‌روه‌ها په‌ڕه‌کانی گلاسه‌ن و پیاو له خوێندنه‌وه‌ی و له دیتنی هه‌ست به سوکنایی ده‌کات. ئه‌و کتێبه بۆ هه‌موو که‌س به تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی ئۆگری کاری فۆلکلۆر و هه‌ر وه‌ها مامۆستایانی قوتابخانه به‌که‌ڵکه. به تایبه‌ت بۆ مامۆستایانی قوتابخانه که ده‌توانن به شێوه‌یه‌کی دراماتیک و نمایشی بۆ منداڵانی بگێڕنه‌وه و که‌یفی شاگردی پێ ساز بکه‌ن.
...................................................................................
ئه‌م راپۆرته‌م راسته‌وخۆ له وێبلاگی مه‌ودا وه راگواستۆته ئێره
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر