۲۸.۲.۸۹

وه‌رگێڕانی قه‌سیده‌یه‌كی "سه‌یفی فه‌رغانی"

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تا


رۆژێك مه‌رگ به‌ جیهانی ئێوه‌ش دا دێ


بێ ره‌ونه‌قی بۆ زه‌مانی ئێوه‌ش دادێ


كونده‌بۆی شووم بۆ ئه‌وه‌ی لێتان تێك بدا


به‌سه‌ر ته‌ختی خان و لانی ئێوه‌ش دا دێ


زریانی ناكامیی رۆژگار زۆر له‌ ناكاو


سارد به‌سه‌ر باخ و بێستانی ئێوه‌ش دا دێ


ئاوی مه‌رگ كه‌ قورگی هه‌موو كه‌س ده‌گرێ


به‌سه‌ر زار و سه‌ر زمانی ئێوه‌ش دا دێ


كه‌ تیختان بۆ سته‌م وه‌ك رم درێژ بووه‌


كول بوونی شه‌مشێره‌كانی ئێوه‌ش دادێ


ئه‌و جیهانه‌ به‌قای بۆ دادپه‌روه‌ر نه‌بوو


مه‌رگی بێدادی و نه‌مانی ئێوه‌ش دادێ


له‌م وڵاته‌ كه‌ نه‌عره‌ته‌ی شێران نه‌ما


نه‌مانی حه‌په‌ی سه‌گانی ئێوه‌ش دادێ


تۆزی به‌رپێی ئه‌سپ سواره‌كان نیشته‌وه‌


نیشتنه‌وه‌ی تۆزی گاڕانی ئێوه‌ش دادێ


ئه‌و ره‌شه‌بایه‌ی زۆر مۆمی كووژانده‌وه‌


به‌سه‌ر كۆشكی چراخانی ئێوه‌ش دا دێ


گه‌لێ كاروان به‌م رێگایه‌دا تێپه‌ڕین


كاتی چوونی كاروانی ئێوه‌ش دادێ


وا ده‌زانن حه‌وت ئه‌ستێره‌و له‌ ئاسمانه‌


كووژانه‌وه‌ی حه‌وته‌وانی ئێوه‌ش دادێ


ئه‌وه‌ میراتی كه‌سانه‌ پێتان بڕا


به‌سه‌رچوونی ناكه‌سانی ئێوه‌ش دادێ


ده‌رفه‌تی ژیان بۆ خه‌ڵكی تر یه‌ك دوو رۆژ بوو


كۆتایی ده‌رفه‌تی ژیانی ئێوه‌ش دادێ


سه‌بر ده‌كه‌مه‌ قه‌ڵغانی تیری ئێوه‌


شكانی تیر و كه‌وانی ئێوه‌ش دادێ


گوڵی باخی كه‌سانی تر كه‌ هه‌ڵوه‌ری


خه‌زان به‌ سه‌ر گوڵستانی ئێوه‌ش دا دێ


ده‌سه‌ڵات و سامانتان ئاوی گنخاوه‌


رۆژێك كاتی فڕێدانی ئێوه‌ش دادێ


تۆ كه‌ مێگه‌لت به‌ گورگان سپاردووه‌


په‌ل به‌ستنی گورگه‌شوانی ئێوه‌ش دادێ


فیلی مه‌رگ كه‌ شای ژینی مات كردووه‌


به‌سه‌ر باقی مۆره‌كانی ئێوه‌ش دا دێ


هاوڕێیانم! رۆژێك دادێ به‌ یادی "سه‌یف"


دووعای خێر به‌سه‌ر زمانی ئێوه‌ش دا دێ




سه‌رچاوه‌


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر

Powered By Blogger