سه‌مای سه‌رسامی"
کۆمه‌ڵه شێعری شاعیری لا و" ئه‌رسه‌لان چه‌ڵه‌بی"ه ،له هه‌شتاو هه‌شت لاپه‌ڕه دا به هه‌ژماری
1000دانه له سلێمانی له ژێر چاپ هاتۆته ده‌ر.
ئه‌م کۆ شێعره 56 کورته شێعر ده‌گرێته خۆی که به دوو پێشه‌کی یه‌که‌میان هی شاعیر "یونس ره‌زایی"ه و دووهه‌میان شاعیری سه‌مای سه‌رسامی خۆی بۆی نووسیوه.شاعیر ده‌ڵێ ئه‌م شێعرانه‌ی به‌رهه‌می ساڵه‌کانی 1384 تا 1388 ی هه‌تاوی ئه‌ون.ده‌نووسێ که به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م شێعرانه هه‌وڵێکه بۆ خستنه ڕووی ئه‌زموونێکی جیاواز چ له رووی زمانی و چ له رووی ماناییه‌وه هه‌ر وه‌ها هه‌وڵدانه بۆ پێکهێنانی ده‌ربڕینێکی جیاواز له ڕووی مانا و فۆڕمه‌وه .
یونس ره‌زایی به پێی نه‌ریتێکی" نا جیاواز"ه‌وه له پێشه‌کیه‌کی کورت و به سوود دا لایه‌نه‌کانی مانایی و فۆڕمی کۆ شێعری سه‌مای سه‌رسامی بۆ خوێنه‌ر شه‌ن و که‌و ده‌کا و ده‌ڵێ:
ئه‌گه‌ر چاوێک له‌و کۆمه‌ڵه شێعره بکه‌ین ده‌کرێ بگه‌ڕێینه‌وه دونیای شاعیرێک که به گوته‌ی خۆی ده‌ڵێ له‌و جیهانه‌دا دیارده‌کانی ژان هه‌موو لایه‌کیان ته‌نیوه.قاناوه‌کانی شار ده‌قیژینن،شه‌قامه‌کان که‌م ئه‌ندامن،کۆڵانه‌کان چڵکنن،مرۆڤی ئه‌و ئاقاره‌ش له سه‌ر مێزی دۆڕاندن کۆ ده‌بنه‌وه‌و...به گشتی واقعی شار له‌و کۆ شێعره‌دا وڵاتێکی ماندوو و هیوا بڕاوه و زه‌مانیش هه‌لێکی قڕ تێکه‌وتووه و تێی دا رێکه‌وتی مردن نیزیک ده‌بێته‌وه.......
هه‌روه‌ها له درێژه‌دا ده‌ڵێ :
ئه‌گه‌ر بڵێین شێعر داڕشتنه‌وه‌ی جیهانه به هه‌موو دیارده‌کانیه‌وه له لایه‌ن شاعیره‌وه،شاعیری ئه‌و کۆ شێعره هه‌وڵی داوه به‌شێک له‌و دیاردانه داڕێژێته‌وه، و له چوارچێوه‌ی شێعردا ده‌سته‌مۆیان بکا.پێی وایه مسۆگه‌ر بوونی ئه‌و ده‌سکه‌وته بۆ شاعیر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و وریاییه‌ی که شاعیر نه‌که‌وتۆته داوی ئه‌و ئاڵۆزی و ناکارامه‌ییه زمانیه‌ی که به‌شێکی زۆر له هاوته‌مه‌نه‌کانی پێوه‌ی ده‌ناڵن.
ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی ماڵی " شێعری کوردی " به 56 هه‌ناسه‌ی ئاشقانه‌ی تر گرشه‌ی تازه‌تری هیوای هه‌موومانه و هه‌نگاوێکی پیرۆزیشه بۆ شاعیر.
ئه‌و کتێبه ئێستا له کتێبخانه‌کانی " کوردستان" بۆ فرۆش هه‌یه .
من هه‌ر مافی ئه‌م دوو کورته شێعره‌م هه‌یه له‌م دیوانه ی بچنم
1
وه‌فا ده‌ڵێ
گڕوو به‌سه له ئایه‌تی په‌پووله و
منێک که ده‌نووک ده‌ده‌م له ده‌ردم،
که خه‌ونێک قۆڵبه‌ستم ده‌کا،
داره داره‌ی مناڵێک
ده‌مچڕژێنێ
2
به‌فر
له باوه‌شی هه‌تاودا
خه‌و ده‌یباته‌وه و
له باوه‌شی ژنێکیشدا
پیاوێکی ناز ناز

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر